فۆڕمی کارکردنی
کــەنـــەدا
زانیارییە گشتییەکان:
-کەنەدا پێویستی بە ٣ ملیۆن پەنابەرە بۆ زیادکردنی دەستی کار لە وڵاتەکەیدا.
- چەند کۆمپانیایەکی ڕێگەپێدراوی کەنەدا چەندین هەلی کاریان ڕاگەیاندووە وەک: شۆفێری، کارگە، کرێکاری، ئۆفیس، کێلگە، دەلاکی، ساڵۆن، چێشت لێنان، دروومانی.
- ئێمە وەک (ڕێڤان تڕاڤڵ) یارمەتیتان دەدەین کە داواکاری پێشکەشی کار بکەن بە کۆمپانیاکانی کەنەدا.
- کاتێک لە یەکێک لەم کارانە وەرگیرایت، ئەوا ئەو کۆمپانیایە بانگێشتنامە (دەعوەتنامە) ت بۆ دەنێرێت.
- بەو بانگێشتنامەیە دەتوانیت بە ئاسانی ببیتە خاوەنی ئیقامە و ڤیزای کاری کەنەدا.
- دوای ڕۆشتن بۆ کەنەدا و مانەوەت سێ ساڵ لە وڵاتەکەدا، دەبیتە خاوەنی پاسپۆرتی کەنەدی.
- نرخی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەم هەلی کارانە تەنها ٥٠ هەزار دینارە.
- پارەی ڤیزا و ئیقامە دوای هاتنەوەی ناوەکەت دەدرێت.
- ئەوەی لە سلێمانییە دەتوانێت سەردانمان بکات، ئەوانەی دەرەوەی سلێمانین بە ئۆنلاین بۆیان پڕدەکەینەوە.

خێزان
ئایا دەتوانیت خێزان و منداڵەکاننت لەگەڵ خۆت ببەیت؟
بەڵێ لە دوای وەرگرتنی بانگێشتنامە (دەعوەتنامە) بۆ ڤیزا و ئیقامەکە دەتوانیت خێزان و منداڵەکانت ببەیت و لە کەنەدا نیشتەجێ بن.
زمان
ئایا پێویستی بە زانینی زمان هەیە؟
دەکەوێتە سەر ئەو ئیشەی کە داوای دەکەیت، هەندێک ئیش هەیە وەک ئیشکردن لە ئۆفیس پێویستی بە زمان هەیە و دەبێت تاقیکردنەوەی (IELTS) ت کردبێت، بەڵام هەندێک ئیشی تر وەک ئیشکردن لە کارگە پێویستی بە زانینی زمان نییە.


نرخی ئیقامە و ڤیزا
ئایا دوای هاتنەوەی بانگێشتنامە (دەعوەتنامە) ی کەنەدا، نرخی وەرگرتنی ئیقامە و ڤیزا چەندە؟
نرخی پێشکەشکردنی فۆڕمی کار و وەرگرتنی بانگێشتنامەی کەنەدا تەنها ٥٠ هەزار دینارە، دوای هاتنەوەی بانگێشتنامەکە پارەی ڤیزا و ئیقامە و بلیتی فڕۆکە بە جیا وەردەگیرێت، کە بە نزیکەیی (٢٠ تا ٣٠ وەرەقەیە بۆ هەر کەسێک).
پێویستییەکان
ئایا پێویستییەکان چین بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی کار و وەرگرتنی بانگێشتنامەی کەنەدا؟
بۆ فۆڕمی کار تەنها پێویستی بە پاسپۆرت و وێنەیەک هەیە، دوای هاتنەوەی بانگێشتنامەکە دەبێت ڤیزا و ئیقامە وەرگریت، بۆ ڤیزا و ئیقامە پێویستی بە چەند شتێکی تر هەیە لەوانە ( حساب بانکی، تەسدیقی شەهادە، تەسدیقی عەقدی زەواج، تاقیکردنەوەی (IELTS)، چەند شتێکی تر) بەڵام لە سەرەتادا ئەم شتانە پێویست نین.


دەرەوەی سلێمانی
ئایا ئەوانەی دەرەوەی سلێمانی، چۆن بۆیان پڕدەکەنەوە؟
ئەوانەی دەرەوەی سلێمانین بە شێوازی ئۆنلاین بۆیان پڕدەکەینەوە و پێویست ناکات بێن بۆ سلێمانی، بەڵام پێویستە سەرەتا بڕی ٥٠ هەزار دینار لە ڕێگەی دوکانێکی مۆبایل بە فاست پەی بنێرن بۆ ئەم ژمارەیە (07511346010) .
شەهادە
ئایا پێویستی بە شەهادە و بڕوانەمە هەیە؟
دەکەوێتە سەر ئەو ئیشەی کە داوای دەکەیت، هەندێک ئیش هەیە وەک ئیشکردن لە ئۆفیس یان مامۆستایەتی پێویستی بە شەهادە هەیە ، بەڵام هەندێک ئیشی تر وەک ئیشکردن لە کارگە و کێڵگە و ئاسنگەری پێویستی بە هیچ شەهادەیەک نییە.


کاتی ناو هاتنەوە
لە ماوەی چەندێکدا ناوت یەتەوە؟
دوای پێشکەشکردی فۆڕمی هەلی کارەکان لە ماوەی یەک مانگ بۆ شەش مانگ بە وەرگیران و وەرنەگیران ناوت دێتەوە
گەرەنتی
ئایا هاتنەوەی ئەم بانگێشتنامە (دەعوەتنامە) ی کارکردنی کەندا گەرەنتی هەیە؟
نەخێر بەڕێزم، ئێمە فۆڕم پێشکەشی ٢٥ کار ئەکەین، ئەگەری هەیە یەکێکیان بێتەوە و ئەگەریشی هەیە هیچیان نەیەتەوە. بەڵام ئەگەر بانگێشتنامەکەت بۆ هاتەوە، ئیقامە و ڤیزای کەنەدا بە گەرەنتی دێتەوە بێ هیچ کێشەیەک. حەز ناکەین شتێک بڵێین کە وا نەبێت، بەڵام گەر بانگێشتنامەی کار وەرگریت، باشترین ڕێگایە بۆ گەشتن بە کەنەدا.
